پەروەردە و فێرکردن

شەش ڕاهێنان بۆ ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا

Tuesday, August 9, 2022 3:10 PM

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان (30ی حوزەیرانی 2022) - لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی 'پشتگیریکردنی بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی پەروەردە (GDoE) لەجێبەجێکردنی پلانی کەرتی پەروەردەیی گشتیی (GESP)' شەش ڕاهێنانی جیاواز بۆ ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر پێشکەشکرا. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکی دارایی کراوە و لەلایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی UNDP جێبەجێکراوە.

 

پڕۆژەکە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و پلانی ستراتیژی داڕێژراوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف ئەنجام دراوە لە ژێر ناونیشانی پلانی کەرتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر (GESP) 2019-2022.

 

پڕۆژەکە لەهۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی جێبەجێکرا، یەکەم کۆبوونەوەی هەماهەنگی لە 17ی شوباتی 2022 بەڕێوەچوو، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا دەزگای روانگە ئامانجەکانی پڕۆژەکەی پێشکەشی ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردە کرد. ڕۆژی 25ی تەمووزی 2022 دووەم کۆبوونەوەی هەماهەنگی بەڕێوەچوو کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و سەرۆکی پلاندانان و بەرنامە و 11 نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەر لەماوەی پڕۆژەکەدا چالاکی جێبەجێ کراو پلانی دوای ئەم پڕۆژەیە و ستراتیژیەتی دەرچوون بەمەبەستی بەردەوامبوونی پڕۆژەکە لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا، هەروەها سێ کۆبوونەوەی بچوک لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا بەڕێوەچوون.

 

پڕۆژەی تواناسازی لەڕووی دامەزراندن و کاراکردنی هەر سێ لیژنەی جێبەجێکردن و بەدواداچوون و هەماهەنگی (پەیوەندییەکان و کۆکردنەوەی کۆمەک) هەروەها پڕۆژەکە لە ڕێگەی ڕاهێنان و ڕێنوێنی زانیاری و لێهاتوویی پێویست دەبەخشێت بۆ ئەوەی بتوانێت پێداچوونەوە و نوێکردنەوەی پلانی کەرتی پەروەردە بکات و دەست بکات بە جێبەجێکردنی. سەرەڕای ئەوەش دەرفەتی باشتر و گوژمەی ڕێکخراوتریان بەدەست دەکەوێت لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان و کۆمەککەران بۆ جێبەجێکردنی پلانی کەرتی پەروەردە و باشترکردنی ئاسانکارییە پەروەردەییەکان لە پارێزگای هەولێر

 

 

پڕۆژەکە بە ئامانجی دابینکردنی پلانێکی پەروەردەیی جۆری لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا. بە شێوەیەك کە پلانەکە بگونجێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەشەسەندنی ستراتیژی 4 (SDG 4) کە بریتییە لە: دڵنیابوون لە پەروەردەی کوالیتی گشتگیر و یەکسان و بەرزکردنەوەی دەرفەتی فێربوونی درێژخایەن بۆ هەمووان.

 

کۆی شەش راهێنان ئەنجام دراوە دەربارەی بابەتەکانی (پەیوەندی نووسراو، نووسینی پێشنیاری پڕۆژە، پەیوەندییەکان، کۆکردنەوەی کۆمەک، چاودێریکردن و هەڵسەنگاندن، و بەڕێوەبردنی پرۆژە). لە ماوەی هەر ڕاهێنانێکدا چەندین بابەتی جیاواز باسکرا بۆ بەرەوپێشبردنی زانیاری و توانای بەشداربووان و هەروەها چەندین چالاکی پراکتیکی ئەنجامدرا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداری کردن و کارکردن بە تیم لە نێوان ستافەکە .

 

کوردستان یونس عبداللە - بەڕێوەبەری پرۆگرامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و یەکێک لە بەشداربووانی راهێنانەکان گوتی: بەڕاستی ئەم ڕاهێنانە وای کرد کە ئێمە بەشێوەیەکی ئەکادیمی  هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی خۆمان بکەین، وە ئەم ڕاهێنانانە زۆر پێویستن بە تایبەتی بۆ فەرمەنبەرانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چونکە شێوازێکی نوێی جبەجێکردنی پرۆژەکان لەسەر ئاستی جیهانی فێر دەبن.

 

هەروەها، مامۆستای ڕاهێنەر رابەر مسعود – بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر،  راهێنەری راهێنانی چاودێری و هەڵسەنگاندن گوتی: گرنگی ئەم خولانەی ڕاهێنان لەوەدایە کە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە گرفتو سەرەکییەکانی بریتییە لە نەبوونی کادری ڕاهێندراو لە بواری لە پیشەکەی خۆی، ئەکێک لە ئامانخە سەرەکییەکانی گەشەپێدانی بەردەوام باس لەوە دەکات کە کەوادری پەروەردەیی دەبێت لە پیشەی خۆیان ڕاهێنانیان پێبدرێت تاوەکو گەشە بکەن لە بوارەکەی خۆیان.

 

ئەم راهێنانانە بەشێکن لە پڕۆژەی 'پاڵپشتی کردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بۆ جێبەجێ کردنی پلانی کەرتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر' کە لە لایەن دەزگای روانگە جێبەجێ دەکرێت لە چوارچێوەی دیالۆگی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆیی لە ژێر 'بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عێراق لەڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە' کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێى مرۆییەوە جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت.