پەروەردە و فێرکردن

دەزگای روانگە و بڕگەر کینگ

Thursday, October 5, 2023 10:45 PM

هەولێر،٢٢ی سەرماوەزی ۲۰۲۳ – ئامانجی سەرەکی دەزگای روانگە بەهێزکردنی کۆمەڵگاکان و باشترکردنی ئاستی پەروەردەییانە.   لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، دەزگای روانگە دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بۆ دابینکردنی پڕۆگرامێکی خوێندنی شایاستە بۆ هەموو فێرخوازان. و هەروەها یەکێک لە هەڵمەتەکانی برییتیە لە زنجیرەی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە کە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی خوێندنە.

 

بە پشتیوانی دارایی بڕگەر کینگ عێراق هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە پێداویستییەکانی خوێندنی دابین کرد بۆ فێرخوازانی قوتابخانەی هاوڕێیانی شاوێس وەک تێنووس، پێنووس، جانتای کۆڵەپشت، تەختە سپی وە سۆپای نەوت لەگەڵ کەرەستەی دیکەی پێویست. ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی لابردنی هەر بەربەستێکە کە ڕێگر بێت لەوەی کە فێرخوازان بگەنە تەواوی تواناکانی خۆیان.

ئەمە هەمووی نیه! بۆ درووستکردنی چەند یادەوەرییەکی لەبیرنەکراو بۆ فێرخوازانی پۆلی یەکی سەرەتایی وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە، فێرخوازان بانگهێشتکران بۆ خوانێکی چێژبەخش لە بڕگەر کینگ. ئەم چاڵاکییە ناوازەیە کارییگەریەکی بەرچاوی هەیە لەسەر تەواوی گەشتی خوێندنیان وە ئامادەیان دەکات بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن.

 

:بۆ پەیوەندی کردن بە بەشی میدیایی دەزگای روانگه
[email protected]

 

دەربارەی دەزگای روانگە:

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتیە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە، هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا.

دەزگای روانگە نوسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی ٢٠١٣ بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردوە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).

 

###