پەروەردە و فێرکردن

هەماهەنگییەکی کاریگەر! دەزگای روانگە لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەڵەتی لە پارێزگای هەڵەبجە

Wednesday, October 18, 2023 2:27 PM

هەڵەبجە – ١٥ەی بەفرانباری ٢٠٢٣ – ئەم مێزگردە لەلایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بە هاوکاری دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا ساز کرا بۆ کۆکردنەوەی لایەنە جیاوازەکان ، قەوارەکان ، بڕیاردەران بۆ تاوتوێکردنی بابەتی " ئەنجامدانی بەرنامەی داکۆکیکردن لە پرسەکانی هاوکاری کۆمەڵایەتی لە عێراق" و دەرفەتەکانی فراوانکردنی چەتری دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی نا ‌حکومی سەربەخۆ لە کەرتە جیاوازەکاندا. لەکاتی کۆبوونەوەکاندا ئاماژە بە ئاستەنگەکان کرا و باشترین رێگاکان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی کێشەکاندا باسکران.


لە کۆبوونەوەکاندا لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکان، بڕیار بەدەستان، کارمەندانی پەیوەندیدار لە حکومەت و رێکخراوە ناحکومییەکان وخاوەنکارەکانی ناوچەکە ئامادەبوون و هەروەها بە ئامادەبوونی (ئیگۆر بۆسک – رێکخەری گشتی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە عێراق) و (عبدالسلام مدنی – بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ڕوانگە) و (نەزمی موسا عوسمان – جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی) و (ئاسۆ اسماعیل رشید – بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەڵەبجە) و (دانا حەمەشەریف – بەڕێوەبەری گشتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی – هەڵەبجە) بەشداربووان و راو بۆچوون و پێشنیاریان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پڕۆژەکە پێشکەشکرد، لە میانی کۆبوونەوەکاندا، باس لەبوارە جیاجیاکان و کارمەندانی نافەرمی کرا کە تاکو ئێستا لەسیستەمی دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا تۆمارنەکراون..

 

ئەم مێزگردەیە هەنگاوێکی دیکە بوو لە داکۆکیکردن لە مافەکانی کرێکارانی نافەرمی لەو ناوچەیە و سەپاندنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی وەک یاسایەک بۆ هەموو کرێکارانی نافەرمی لە هەموو کەرتەکاندا. دەزگای ڕوانگە بەردەوامە لە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار و قەوارە جیاوازەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و بەربەست دانان لە پێشێڵکردنی مافی هەر کاسبکارێک.

 

بۆ پەیوەندی کردن بە بەشی میدیایی دەزگای ڕوانگە:
[email protected]

 

دەربارەی دەزگای روانگە:

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتیە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە، هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا.

دەزگای روانگە نوسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی ٢٠١٣ بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردوە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).

 

###