پەروەردە و فێرکردن

دەزگای روانگە و کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چیک لە هەولێر

Thursday, October 5, 2023 4:00 PM

هەولێر، ۲۰ی سەرماوەزی ۲۰۲۳ - دەزگای روانگە بە هەماهەنگی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چیک لە هەولێر هەستا بە ڕاگەیاندنی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە لە ئامادەیی ڕۆڤیا لە پارێزگای دهۆک. ئەم دەستپێشخەرییە دووپاتی پابەندبوونی بەردەوامی دەزگای ڕوانگەیە بۆ باشترکردنی پەروەردە و ژینگەی فێربوون بۆ فێرخوازان دەکات.

 

لە درێژەی هەڵمەتەکانی  ساڵی ڕابردوو، دەزگای روانگە هەستا بە دابینکردنی پێداویستی و کەلوپەلی سەرەکی خوێندن بە پاڵپشتی دارایی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چیک لە هەولێر بە ئامادەبوونی کۆنسوڵی گشتی (کارل کۆرتانیک) وە هەروەها سەرۆکی شارەوانی بەردەرش، بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش، بەڕێوەبەری ئاسایش و بەڕێوەبەری شارەوانی و (عبدالسلام مدنی) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە.

دەستپێشخەری گەڕانەوە بۆ قوتابخانە بە ڕێوڕەسمێکی ناوەزە دەستی پێکرد. کە بریتی بوو لە پێشبڕکێ لە نێوان دوو گرووپی فێرخوازان، بۆ زیندووکردنەوەی هەستی یارەمتیدانی هاوپۆلەکانیان، بەدوایدا بەڕێوەبەری قوتابخانەی رۆڤیا وتارێکی پێشکەش کرد وە تیشکی خستەسەر گرنگی پەروەردە لە ناوچەکەدا. ئامادەبووان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو کە گۆڕانکارییەکان لە قوتابخانە نۆژەکراوەکە ببینن، وە چاوێک بخشێنن بەسەر کەلوپەلە دابینکراوەکان.

لە کۆتاییدا، ئامادەبووان ئاشنای گفتوگۆیەکی کورت بوون لەگەڵ فێرخواز و مامۆستایان وە چەند چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیی ئەنجامدرا کە تیشکییان خستە سەر گرنگی دابین کردنی پێداویستییەکانی فێرخواز و قوتابخانە بۆ دەستپێکێکی نموونەیی بۆ فێرخوازان.

 

پێداویستییەکان بریتی بوون لە:

•           مێزی قوتابی

•           ئامێری کۆپی کردنی لێزەری

•           لاپتۆپ

•           پرۆجێکتەر (داتا شۆو)

•           کانتۆری دوو دەرگایی و نۆ دەرگایی

•           مێزی ئۆفیس

•           سۆپای نەوت

•           سێتی قەنەفە

•           سەلەی خۆڵ و خاشاک (گەورە و بچووک)

•           سێتی مێزی دار

•           تەختە سپی

•           نۆژەن کردنی ئاودەست

 

ئەم دەستپێشخەریە بە یارمەتی و هەماگەنگی بەڕێوەبەری قوتابخانە، مامۆستایان، وفێرخوازان بەدیهات. ئەم هەڵمەتە ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی ئاسوودەتر و کاراتر بوو بۆ فێرخوازان و مامۆستایانی قوتابخانەی ئامادەیی ڕۆڤیا

بۆ پەیوەندی کردن بە بەشی میدیایی دەزگای ڕوانگە:
[email protected]

 

دەربارەی دەزگای روانگە:

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتیە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە، هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا.

دەزگای روانگە نوسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی ٢٠١٣ بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردوە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).